نەخۆشی شیزۆفیرینیا تێکچوونێکی دەروونی ئاڵۆز و قووڵە کە توانای مرۆڤ لە کۆنترۆڵکردنی هەست و بیرکردنەوە و ڕەفتارەکانیدا تێکدەدات و وای لێدەکات نەتوانێت جیاوازی لە نێوان جیهانی ڕاستەقینە و خەیاڵدا بکات و تووشی بڕوای هەڵە و لادانی فیکری و بیستن و بینینی شتی وەهمی دەبێت کە بوونیان نییە، لەگەڵ پەککەوتنی گەورە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و ژیانی ڕۆژانەیدا. ئەم دۆخەش پێویستی بە چارەسەری بەردەوامی پزیشکی و دەروونی هەیە.