چۆنیەتی وەرگرتنی وزە
کەسایەتیی دەرەکی (E): کەسێکە کە کاتی ماندووبوون یان پێویستی بە چالاکبوون هەبێت، دەچێتە دەرەوە بۆ لای هاوڕێکان، بەشداری لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەکات و لە تێکەڵاوبوون لەگەڵ خەڵکدا ورەی بەرز دەبێتەوە.
کەسایەتیی ناوەکی (I): کەسێکە کە پێویستی بە پشوو هەیە، پەنا دەباتە بەر ژوورەکەی خۆی، کاتی خۆی بە خوێندنەوە، گوێگرتن لە مۆسیقا یان بیرکردنەوەی تەنها بەسەر دەبات و بەم جۆرە پاتریی دەروونیی خۆی بارگاوی دەکاتەوە.
چۆنیەتی وەرگرتنی زانیاری و تێڕوانین
کەسایەتیی هەستیار / واقعی (S): کەسێکی عەمەلی و سەر زەوییە؛ کاتێک سەیری شتێک دەکات، پشت بەو چەند ڕاستییە مەلموس و وردەکارییە ڕاستەقینانە دەبەستێت کە لە بەرچەویدا هەەن، نەک خەیاڵ.
کەسایەتیی خەیاڵی / تێڕوانین (N): کەسێکە کە هەمیشە وێنە گەورەکە دەبینێت، حەز بە شیکردنەوەی مەبەستە شاراوەکان دەکات و هەمیشە لە مێشکیدا خەریکی پێشبینیکردنی داهاتوو و دۆزینەوەی ئەگەرە نوێکانە.
شێوازی بڕیاردان
کەسایەتیی لۆژیکی (T): لە کاتی کێشە و بڕیارداندا، سۆز فەرامۆش دەکات و تەنها بەدوای بەڵگە، حوکمی عەقڵی و دادپەروەریی ڕەقدا دەگەڕێت (ئایا کامەیا بڕیارە ڕاستەکە؟).
کەسایەتیی سۆزداری (F): لە کاتی بڕیارداندا، زۆر ڕەچاوەی دڵی خەڵک و کاریگەریی قسەکانی لەسەر دەوروبەر دەکات؛ هەستی هاوسۆزی و مرۆڤدۆستی لای ئەو لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
شێوازی بەڕێوەبردنی ژیان و کارکردن
کەسایەتیی ڕێکخراو (J): کەسێکە کە ژیانی لە چوارچێوەی خشتە و پلانی پێشوەختەدا دەبێت، حەز ناکات کارەکانی بۆ دوا سات دوابخات و پێی خۆشە هەمیشە هەموو شتێک لە شوێنی خۆیدا جێگیر بێت.
کەسایەتیی نەرم و گونجاو (P): کەسێکە کە بێپلان کار دەکات، لەگەڵ گۆڕانکارییە لەناکاوەکاندا زوو خۆی دەگونجێنێت و حەز ناکات خۆی بە قاڵبی زۆر توند و ڕەقەوە ببەستێتەوە.